خه‌ڵاتی یه‌که‌می شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی دهۆک- به‌رلین به‌خشرا به ده‌رهێنه‌رێک له پارێزگه‌ی کوردستان.
![](http://sorani.irib.ir/media/k2/items/cache/4f272e1d59c9f55a1358c8409528b549_L.jpg)
"سیروس سه‌نایی" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوی پارێزگه‌ی کوردستان وتی: کورته‌فیلمی "ده‌نگی باران" به ده‌رهێنه‌ریی "جه‌لال ساعید په‌نا" خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌شی کێبه‌رکێی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی برده‌وه.
له لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی دهۆک- به‌رلین که له زانکۆی دهۆک به‌ڕێوه چوو، فیلمی "ده‌نگی باران"ی له‌به‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێکی بچووک به زمانی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها زمانی ته‌نز، به شیاوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌که‌م دانا.
سینه‌ماکارانی 40 وڵاتی جیهان له‌م فێستیڤاڵه که له کوردستانی ئێراق و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو، به‌شدارییان کردبوو.
radio sorani
نظرات شما عزیزان: